بەخێربێن بۆكۆمپانیای ژیانی شاهانە "شركة حياة الامراء"
یەكەم و گرنگترین شوێنی دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكانی ماڵەكەت
ئامێرە كارەباییەكان
- ئێمە لە كۆمپانیای ژیانی شاهانە (شركة حیاة الأمراء)، هەوڵ ئەدەین لە باشترین براندەكانی جیهان هاوردە بكەین و بە باشترین شێوە پێشكەشی كڕیارانی خۆمانی بكەین.
- ئامێرە كارەباییەكانمان لەبەر ئەوەی لە ماركە جیهانییە بەناوبانگەكانەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ هەمیشە ئەبنە جێی متمانەی كڕیاران و لەڕووی كوالێتی و جۆر و باشێتیەوە داواكارییەكانیان دەستەبەر دەكات.
ئامێرەكانی وزەی خۆر (سۆلەر)
ئێمە دەمانەوێت ببینە پێشەنگی دابینكردنی ئامیرەكانی وزەی خۆر بۆ هاوڵاتیان لە عێراقدا، دەمانەوێت باشترین چارەسەر بخەینە بەردەست لە بواری وزەی خۆر بۆ كڕیارانمان، لە ئێستادا كە وزەی خاوێن بۆتە پێداویستییەكی رۆژانەی ژیان ئێمە پشت بەخوا ئەو كەلێنە لە بازاڕی عێراق پڕ دەكەینەوە.
ئێمە دڵنیایی دەدەین بە بەشدارانمان كە باشترین جۆری ئاماێرەكان لە پرۆژەكانمان بەكار دەهێنین، وزەی خاوێن دەكەینە جێگرەوەی پیسكردن و تێكدانی ژینگەی شارەكان و رێگای جوانتركردنی ژیان هەڵدەبژێرین.
مۆبایل و پێداویستییەكانی
لە كۆمپانیاكەمان ئێمە تەنها مەبەستمان زیادكردنی فرۆش و داهات نییە، بەڵكو دەمانەویت رێگای داهاتوو بخەینە بەردەست كڕیارەكانمان. بۆیە لە بازاڕی مۆبایلەكاندا باشترین جۆری مۆبایل و پێداویستییەكانی هەڵدەبژیڕین و لەرێگای سەنتەرە جیاوازەكانی كۆمپانیاكەمانەوە لە سەرانسەری عێراقدا دەیگەیەنینە دەستی كرێارەكانمان.
ئێمە لە (حياة الأمراء) دەزانین كە تەكنەلۆجیا چەندە گرنگە بۆ پێشخستنی ژیان، بۆیە گرنگی تەواومان بەم بوارە داوەو باشترین جۆری ئامێرەكان دەخەینە بەردەستی كرێارەكانمان.
تۆ بیربكەرەوەو ئێمە دیزاینت بۆ دەكەین
دیزاینێكی تایبەتت دەوێت، بیرت لە جۆرێكی تایبەتی ژیان كردۆتەوە، زۆر ئاسانە تەنها داوا بكەو ئەندازیاری تایبەتی دیزاین لە داواكارییەكەت ئاگادار بكە، ئیتر دڵنیا بە ئێمە باشترین و نوێترین دیزاینت پێشكەش دەكەین بەو جۆرەی لەگەڵ ماڵەكەت و شێوەی ژیانت بگونجێت، دیزاینەرەكانی ئێمە دەچنە وردەكارییەكانەوە تا جوانترین ئەنجام پێشكەش بە ئێوە بكەن.